06/07/2026
ڕوویەك کە ڕەش بوو بە گوڵێك سپی نابێتەوە
#پەیجی #ڕۆژانەی #ڕانیە
ئەم ڕووداوە پڕە لە دژایدیا کاتێک بەرپرسانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و ئیدارەی ناوچەکە لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین کۆدەبنەوە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی گەنجێکی وەک هیوا کە لە غوربەت و لە وڵاتی بەریتانیا لەپێناو بژێوی ژیاندا گیانی لەدەستداوە چونکە ئەوەی پێی دەوترێت مەڕاسیمی شایستە و پێشوازی گەرم تەنها هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستی تاڵەی کە هۆکاری سەرەکی کۆچکردن و دەربەدەربوونی گەنجانی ئەم دەڤەرەیە سیستمی حوکمڕانی و نەبوونی دەرفەتی کار و بێئومێدکردنی نەوەی نوێیە کە وایکردووە شارەکەی خۆیان جێبهێڵن و ڕوو لە هەندەران بکەن ئێستا کۆبوونەوەی ئەو هەموو بەرپرس و پەرلەمانتار و لێپرسراوانە لە دەوری تەرمێکی ساردوسڕ و پێشکەشکردنی وتار و دانانی تاجەگوڵینە ناتوانێت بەرپرسیارێتی ئەوان لە کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان کەم بکاتەوە بەڵکو ئەمە جۆرێکە لە نمایشی سیاسی بۆ سپیکردنەوەی ئەو ڕووەی کە بەرامبەر بە پاشەڕۆژی گەنجان کەمتەرخەم بووە چونکە ئەگەر لێپرسراوان لە ژیاندا هاوکار و پشتیوانی گەنجان بوونایە ئێستا پێویستی نەدەکرد بەم شێوازە دڵتەزێنە و لەناو دارەمەیتدا پێشوازییان لێبکەنەوە.