19/03/2026
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک و ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان تەواوی مرۆڤایەتیدا. لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو لایەک وەرگرتبێت و ئەم جەژنە بکاتە بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ئارامی و سەقامگیری بۆ نیشتیمانە خۆشەویستەکەمان.
دووبارە جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، هیوای تەندروستییەکی باش و ژیانێکی پڕ لە کامەرانی بۆ خۆتان و خێزانە بەڕێزەکانتان دەخوازم. هەموو لایەک لە خۆشی و شادیدا بن.
عقارات مولكی پایتەخت