Computer Science - Charmo University / زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی چەرموو

  • Home
  • Iraq
  • Chamchamal
  • Computer Science - Charmo University / زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی چەرموو

Computer Science - Charmo University / زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی چەرموو Charmo University
/College-of-Sciences/
Computer Sciences

تایبەت بەخوێندکارانی قۆناغی یەک
27/11/2024

تایبەت بەخوێندکارانی قۆناغی یەک

05/11/2024
05/11/2024

كەمترین كۆنمرەی بەشەكانی زانكۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥

02/11/2024

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ...

بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمە و هەروە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

13/10/2024
23/09/2024

ناوی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆمان کە بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ خوێندکار وەردەگرێت........
کۆلێژی زانست پێک دەێت لەم بەشانە:
١- زانستی تاقیگەی پزیشکی
٢-زانستی کۆمپیوتەر
٣-زانستی فیزیا
٤-زانستی کیمیا.......
کۆێژی پەروەردە پێک دێت لەم بەشانە:
١-زمانی کوردی (خوێندنی بەیانیان و خوێندنی ئێواران)
٢-زمانی عەرەبی (خوێندنی بەیانیان و خوێندنی ئێواران)
٣-زمانی ئینگلیزی (خوێندنی بەیانیان و خوێندنی ئێواران)
٤-پەروەردەی تایبەت (خوێندنی بەیانیان و خوێندنی ئێواران)
٥-زانستە گشتییەکان.......
کۆلێژی کار پێک دێت لەم بەشانە:
١-کارگێڕی کار (خوێندنی بەیانیان و خوێندنی ئێواران)
٢-کارگێڕی نەوت و گاز و ووزە
٣-ژمێریاری.......
کۆێژی ئەندازیاری و زانستە کۆمپیوتەرییەکان (ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرێت)
١- ئەندازیاری پرۆگرامسازی ( Software Engineering )

19/07/2024

ئاگاداری

ئەو بەڕێزانەی کە خوێندکاری ماستەر و دکتۆران و دەرفەتی دروستکردنی هەژماریان نەبووە بۆ بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست، تکایە بە زووترین کات ئەم زانیارییانەی خوارەوە بنێرن بۆ مێسنجەری لاپەڕەی سەنتەری زمانی زانکۆی چەرموو:

١. ناوی چواری بە زمانی ئینگلیزی (وەک پاسپۆرت).
٢. ئیمەیل (دڵنیابن لە ڕێنووسی ئیمەیلەکە کە هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبیت). پێویستە بەشداربوو پاسوێردی ئیمەیلەکەی بزانێت چونکە دواتر کۆمێنت و زانیاریی لە ڕێگەی ئەو ئیمەلەوە پێ دەگات.
٣. وێنەیەک لە فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی باڵا.
٤. ژمارەی مۆبایل.
٥. تکایە ئەم زانیارییانە تەنها لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە وەردەگرین و بە هیچ جۆرێک لە ڕێی ڤایبەر و واتساپ زانیاریی وەرناگرین.
٦. زانیارییەکان تا سبەی ٢٠/٧/٢٠٢٤ کاتژمێر ٦ ی ئێوارە وەردەگرین و پاش ئەوە ڕێنماییتان بۆ ئەنێرین کە هەژمار دروست بکەن.

لەگەڵ ڕێزدا
سەنتەری ڕاوێژکاریی زمان
زانکۆی چەرموو

15/07/2024

هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێندکاران و قوتابیان …

لە سبەینێوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:
١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.

٢/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.

٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
regayzanko.com

15/07/2024



ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٥ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ سەنتەرەکانی زمان دەکرێتەوە و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، داواکاری پێشکەش کردن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٨ بەپێی توانای سەنتەرەکان دەبێت.

نود اعلام كل من يرغب باداء امتحان تحديد المستوى. اليوم المصادف ١٥/٧/٢٠٢٤ ينفتح ابواب التسجيل لاداء الامتحان عن طريق نظام وزارة التعليم العالي و البحث العلمي/ مراكز اللغات، و تستطيعون تقديم الطلب.
التقديمات تستمر الى ١٨/٧/٢٠٢٤ حسب استعاب المراكز.

We would like to inform all those who wish to take the placement test that registration for the test, through the system of the Ministry of Higher Education and Scientific Research / Language Centres is open today, 15th July, 2024. Applications can be submitted until 18th July 2024, depending on the capacity of the centres.

لەم بەستەرەوە ناوتان تۆمار بکەن:
https://lc.digital.gov.krd

02/06/2024

بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی

زیاتر بزانه‌ ↙
https://shorturl.at/2Wd2t

Address

Chamchamal

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Computer Science - Charmo University / زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی چەرموو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Computer Science - Charmo University / زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی چەرموو:

Share

Category