07/28/2024
هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت و بەرەوە لای ئێوە دەفڕێ 🎶
کەم کەس هەیە گوێی لەو دێڕەی سەرەوە نەبووبێ و ئاشنای ئەو هەستە پڕ لە غوربەتی یە نەبووبێ، بە تایبەت ئەوانەی پەڕیوەی هەندەران بوون و بە ناچاری لە دووری کەس و کار و ئازیزانیان دەژین. هونەرمەند وەکو هەموو کەسێکی تر کە ئاوارە و دەربەدەر دەبێت و نیشتیمان و زێدی خۆی جێدەهێڵێت، یەکەم دەربڕین و هاوار کردنی گۆرانی گەڕانەوە و پڕ حەسرەتە بۆ ئەو زێدەی بەجێیهێشتووە و تامەزرۆی بینینی کەس و هاوڕێ ئازیزەکانی هەمیشە حەسرەتێکە لە دڵیدا. 🎶
ئەم هۆنراوە پڕ لە هەستەی شاعیر (شوان کابان) کە هەموومان زیاتر پێی ئاشنا بووین بە دەنگی هونەرمەند عەدنان کەریم و ڕەنگە هەندێکمان بەدەم گوێگرتن لەم گۆرانیەوە فرمێسکمان ڕشتبێت! ئێستا و لە بەرگێکی نوێ و داڕشتنەوەیەکی نوێدا جارێی تر هونەرمەند دەیداتەوە بە گوێماندا و برینی غەریبی و ئاوارەییمان دەکولێنێتەوە.
Adnan Karim And Vesal Ensemble Melody: Rezgar IsmaelArrangement: Arjang SeyfizadehLyrics: Showan Koban Director & Cinematographer:Farrnoush AhmadizadehVideo ...