04/09/2026
ریۆ فێردیناند: با باسی رۆناڵدۆی دیارە بکەین، تۆ چی لە بارەی ئەوەوە دەزانی؟
خۆزێ مۆرینهۆ: ئەو ساڵانەی کە لە بارسا بووم زۆر شێتانە بوو ( شێتانە بە مەبەستی ئەوەی زۆر بەهێزن بوون.) ئەو گۆڵی تۆمار دەکرد و گۆڵی زۆر نایابیش تۆمار دەکرد، هەتاوەکو ئێستاش بیر لەو گۆڵە دەکەمەوە کە بەرامبەر یانەی کۆمپۆستێلە تۆماری کرد، ئەو لە ناوەڕاستی یاریگاوە هەموو یاریزانەکانی بڕی و گۆڵی تۆمارکرد، ئەو هەموو ئەو شتانەی کرد بەبێ راهێنان.
(*گۆڵەکەی دیارە بەرامبەر کۆمپۆستێلە لە کۆمێنت دادەنێم.)
ریۆ فێردیناند: مەبەستت چییە بەبێ ڕاهێنان کردن؟
خۆزێ مۆرینهۆ: ئەو زۆر تەمبەڵ بوو، زۆر بە کەمی ڕاهێنانی دەکرد، سروشتی یاریزانانی بەڕازیل وایە کە ئەوان تەنها چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرن، ئەوان زۆر بە سادەی یاری دەکەن وەکو ئەوەی کە لە کۆڵانەکانی بەڕازیل یاری بکەن، رۆناڵدۆش هەر یەکێک بوو لەو یاریزانانە.
وەرزە مێژوویەکەی دیارە لەگەڵ بارسا هەتاوەکو ئێستاش باس دەکرێت، لەو وەرزەدا دیارە لەگەڵ بارسا بەشداری لە 60 گۆڵ کرد لە 49 یارییدا (47 گۆڵ و 13 ئەسیست.)
لە لالیگادا لە 34 یاریدا 34 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکرد.