نەوەکانی صلاحەدین ئەیوبی

نەوەکانی صلاحەدین ئەیوبی نەوەکانی صلاحەدین ئەیوبی

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ده‌ریهێنا و چه‌ندین داهێنان و چاكسازی و بیناسازی له هه‌ریه‌ك له‌میسر و وڵاتی شامدا ئه‌نجامدا.

سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب كوڕی شازی كوڕی مه‌روانه، كوردێكی موسوڵمانه له‌ساڵی 1138ی زایینی

له تكریت له‌دایكبووه‌. بنه‌وه‌چه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ریر له‌باكووری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.

له‌گه‌ڵ مامی "ئه‌سه‌د دین شێركۆ" سه‌روه‌ری سوپای "نور دین زه‌نگی"یان بۆ میسر به‌ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی "العاضد الفاطمي" دژی دوژمنانی كرد و له‌وێش سه‌روه‌ی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبه‌خشرا، له‌پاشان كۆتایی به‌فه‌رمانڕه‌وایی فاتمییه‌كان هێنا و بوویه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری میسر.

پاش كۆچی دوایی نور دین زه‌نگی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ر شامدا كێشا و داوا له سه‌ڵا‌حه‌دین كرا هێمنی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شام. سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵسا به ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی شام و وڵاته‌كانی چوارده‌وه‌ری یه‌كخست و چاكسازی تێدا ئه‌نجامدا و له‌ میسر قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی تێدا دروستكرد و چه‌ندین قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.

به‌رهه‌مه‌كانی ناوبه‌ناو به‌ره‌وه زیادبوونی گه‌شه‌كردن ده‌چوون، تاكو وای لێهات وڵاتی ئه‌یوبی له‌باشووری میسره‌وه بۆ وڵاتی ئه‌رمن له‌باكوور و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه دوورگه‌ و موسڵ، له‌وێشه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ی خاچپه‌رسته‌كان به‌رجه‌ستی كرد.

له‌ساڵی 1182 بۆ دواهه‌مین جار له‌میسره‌وه به‌ره‌و شام بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رسته‌كان به‌ڕێكه‌وت و له چه‌ندین جه‌نگدا به‌رنگاری هێرشی خاچپه‌رسته‌كان بوویه‌وه و تا جه‌نگی كۆتایی له "حتین" له‌ساڵی 1187ی زایینی به‌رپابوو، كه تیایدا هیوای خاچپه‌رسته‌كانی له‌گۆڕنا و ڕێگای بۆ سوپای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ڕزگاركردنی قودس له‌هه‌مان ساڵدا خۆشكرد، كه پێشتر توانی "ته‌به‌ریه‌"‌ و "عه‌كا" و "یافا" و "به‌یروت"ی ڕزگار بكات.

سه‌لا‌حه‌دین ئه‌یوبی توانای بڵاوی موسوڵمانه‌كان یه‌ك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند نیمچه وڵاتێك له‌ژێر ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كاندا ده‌چه‌وسانه‌وه. سه‌ڵا‌حه‌دین به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادوه‌ر ده‌ناسرا و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ‌ دیلكراوه‌كانی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا خاچپه‌رسته‌كان دیلكراوانی موسوڵمانه‌كانی ئازار ده‌دا، تا ئه‌و ساته‌ی گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1193دا له ته‌مه‌نی 57 ساڵییدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌پاش خۆی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌شبوون.

20/06/2015

بەخێرهاتی ئەی مانگی پڕ نور
17/06/2015

بەخێرهاتی ئەی مانگی پڕ نور

15/04/2015

به‌ ڤیدیۆ ( التحیات ) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان

بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ .. زۆر كه‌س هه‌یه‌ هه‌ڵه‌ی بچوكی هه‌یه‌ له‌ خوێندنی له‌ كاتی نوێژكردن.

چۆن  په‌یره‌وى ئاینیك ناكه‌م ......كه‌منى  به‌شازاده‌ ناو بردوه‌
21/02/2015

چۆن په‌یره‌وى ئاینیك ناكه‌م ......
كه‌منى به‌شازاده‌ ناو بردوه‌

ئیلاهی!ئه‌گه‌ر تۆ بمبه‌خشی كێ هه‌یه‌ كه‌ سزام بداو ئه‌گه‌ر تۆ عه‌زابم بده‌ی كێ هه‌یه‌ كه‌ ڕزگارم بكا؟جگه‌ له‌ تۆ، ئومێدێ...
21/02/2015

ئیلاهی!
ئه‌گه‌ر تۆ بمبه‌خشی كێ هه‌یه‌ كه‌ سزام بدا
و ئه‌گه‌ر تۆ عه‌زابم بده‌ی كێ هه‌یه‌ كه‌ ڕزگارم بكا؟
جگه‌ له‌ تۆ، ئومێدێك نییه ئه‌ی ئومێدی من!
ده‌سبه‌ردارم مه‌به...ياالله

صلاح الدین ی ئه‌یوبی و أبو بكری به‌غدادی!له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر خاچ په‌رسته‌كان پیره‌ژنێك هات بۆلای سه‌ر...
15/02/2015

صلاح الدین ی ئه‌یوبی و أبو بكری به‌غدادی!
له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر خاچ په‌رسته‌كان پیره‌ژنێك هات بۆلای سه‌ركرده‌ی موسوڵمانان و پێی وت، هێرشه‌كه‌ت دوابخه‌ له‌ئێستادا بوكه‌كه‌م (خێزانی كوره‌كه‌م) حه‌ملی هه‌یه‌و ئه‌مرۆ مناڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ره‌ رووبدات مناڵه‌كه‌ش و دایكه‌كه‌شمان ئه‌مرن.
صلاح الدین فه‌رمووی باشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مرۆ هێرش رائه‌گرین تاكوو سبه‌ی، .. بۆ سبه‌ی به‌په‌له‌ دیسان پیره‌ ژنه‌كه‌ هاته‌وه‌و وتی بیكه‌ به‌خاتری خوایه‌كه‌ت هێرش نه‌كه‌ی هێشتا مناڵه‌كه‌مان نه‌بووه‌... هه‌رچه‌نده‌ قورس بوو بۆ سه‌ركرده‌ی موسوڵمانان به‌ڵام كه‌بیری له‌ منداڵ و دایكه‌كه‌ كرده‌وه‌ هه‌ردووكیان شیاوی به‌زه‌یین فه‌رمووی زۆر چاكه‌ ئه‌مرۆش هێرشه‌كه‌ راناگه‌یه‌نین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی خاچ په‌رسته‌كان چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن هێرش بكرێته‌سه‌ریان و ئه‌وانیش به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن (چونكه‌ بریاری شه‌ریاندابوو له‌گه‌ڵ ئیسلام) كه‌ ئه‌بینن ئه‌مه‌ دوو رۆژه‌ صلاح الدین هێرش ناكاته‌ سه‌ریان پێی سه‌یر بوو به‌تایبه‌ت چونكه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ راستگۆبوو له‌گه‌ڵ به‌ڵێندا، فه‌رمانیدا بچن تابزانن مه‌وزوع چیه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌یان رانه‌گه‌یاندووه‌؟
هه‌واڵنێر هاته‌وه‌و وتی قوربان حاڵ و مه‌سه‌له‌ ئاوایه‌ ئه‌ڵێن له‌م شاره‌ی ئێمه‌ ئافره‌تێكی حه‌ملی تیایه‌و پیره‌ژنێك ئه‌وه‌ دوو یان سێ رۆژه‌ داوا ئه‌كات هێرش نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وان!
سه‌ركرده‌ی خاچ په‌رسته‌كان ئه‌مه‌ ئه‌بیستێت یه‌كسه‌ر كابرا ئه‌نێرێته‌وه‌و ئه‌ڵێت با صلاح الدین و سوپاكه‌ی به‌بێ ته‌قه‌ بێن شاریان ته‌سلیم ئه‌كه‌ین، سوپایه‌ك به‌زه‌یی به‌ كۆرپه‌یه‌ك و ئافره‌تێكدا بێته‌وه‌و رێزی لێبگرێت و مافی بدات ئه‌وا ئێمه‌ ترسمان لێی نیه‌و پیرۆزیان بێت.
ئه‌مه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی موسوڵمانان بوو، به‌ڵام خۆتان ئه‌بینن و رۆژانه‌ ئه‌بیستن به‌ وێنه‌و ڤیدیۆ به‌م رۆژگاره‌ كاكی به‌ناو خه‌لیفه‌ چی به‌و ژن و مناڵ و گه‌نجانه‌ ئه‌كات و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و چه‌ندین شه‌ر روویداوه‌و هه‌زاران گه‌نج به‌كوشت ئه‌دات و چه‌ندین مناڵ ئاواره‌ ئه‌بن و له‌برسان ئه‌مرن!
كه‌واته‌: دوودڵ مه‌بن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی داعش ئه‌یكات شه‌رعی نیه‌ له‌ئیسلامدا

15/02/2015
03/01/2015

ئیمڕۆ مەولوودی پێغەمبەرمانە....
وتنی / بەختیار عبدالله

Address

Irbil

Telephone

0781 666 81 71

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەوەکانی صلاحەدین ئەیوبی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share