Sulaimani Festival

Sulaimani Festival Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Sulaimani Festival, Festival, Hawri Shar, As Sulaymaniyah.

04/11/2023

‎بەرهەمێکی “گروپی کیژانی هارای“ کە ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی سلێمانی پێشکەشیان کرد. A performance by “Haray Women Music Group” on the second day of Sulemani festival. ‎عرض “فرقة هاراى الموسىقه النسائية” في اليوم الثاني لمهرجان السليمانية.

29/09/2023

گولبژێرێک لە ووتە جوانەکانی فێستڤاڵی سلێمانی ( ئاوازی گەلان لە هەواری شار )

20/09/2023

گوڵبژێرێک لە فێستڤاڵی چوار ڕۆژەی سلێمانی، ئاوازی گەلان لە هەواری شار

لەماوەی چوار ڕۆژدا و لەڕۆژانی (8 تا 11 ی ئەیلولی 2023) یەکەمین فێستڤاڵی سلیمانی (ئاوازی گەلان) ی لە ھەواری شار پێشکەش کر...
14/09/2023

لەماوەی چوار ڕۆژدا و لەڕۆژانی (8 تا 11 ی ئەیلولی 2023) یەکەمین فێستڤاڵی سلیمانی (ئاوازی گەلان) ی لە ھەواری شار پێشکەش کرد. لەم فێستڤاڵەدا بێجگە لە ھونەرمەندانی سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان، بەشێکی بەرچاوی ووڵاتانی ناوچەکەش تێیدا بەشداربوون. لێرەوە دەمانەوێت سوپاسی سەرجەم ھونەرمەندە بەشداربوەکان بکەین. سوپاس بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان، و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری لە سلێمانی، سوپاس بۆ پارێزگای سلێمانی و دەزگاکانی قایمقامیەتی سلێمانی و شارەوانی سلێمانی و ئاسایش، بەتایبەتی بەڕێوەبەران و کارمەندانی پارکی ھەواری شار. ھەروەھا زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان کەھاوکارمان بوون بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم فێستڤاڵە.
فێستڤاڵی سلێمانی سوپاسی بێ پایانی خەڵکی کوردستان و میوانانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش شاری سلێمانی دەکات، کەببونە چرای روناکی فێستڤاڵەکە و بەئاسمانی شارەوە دەبریسکانەوە. ھەڵبەتە ئامادەبوونی ئەو بینەرە زۆرەی فێستڤاڵ و کۆبونەوەیان لە شانۆی ھەواری شاردا ئاماژەیە بەزیندوێتی شاری سلیمانی و خەڵکەکەی. ئێمە دەزانین کە خەڵکی کوردستان بارودۆخێکی ئابوری و سیاسی خراپ دەگوزەرێنێت،بەڵام ھاوڵاتیانی کوردستان شایەنی ئەوەن کە خزمەت بکرێن و جوانیان پێشکەش بکریت لەبری قەیران و نیگەرانی.
لەماوەی 4 ڕۆژی فێستڤاڵی سلێمانی ئاوازی گەلان بەئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی بینەران ئەو راستیە سەلمێنرا کە سلێمانی شاری داھێنان و جوانیە، شاری ڕۆشنبیری و ئازادیە. بە نیازین ئەم فێستڤالە سالانە بێت و لە ئیستاوە بۆساڵی ئایندە هیوادراین بە گروپ و ھونەرمەند و بەرھەمی ناوازەی ترەوە لەسەر شانۆی ھەواری شار بە دیداری یەکتری شادببین.
دیداری سلێمانی بۆ کەلتور و هونەر

14/09/2023

مهرجان السليمانية(لحن الشعوب)، كان واحد من أبرز الفعاليات التي أقيمت في كوردستان من حيث التنظيم، المستوى الفني، والحضور الجمهوري.
وبالتأكيد، سيبقى هذا الحدث مطبوعاً في ذاكرتنا.
شاهدوا مختصر أربعة أيام المهرجان في هذا الفيديو.

13/09/2023

کوردی - عربي - English

فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان) لە ڕووی ڕێکخستنەوە، لە ڕووی ئاستی هونەری و ئامادەبوونی جەماوەرییەوە، یەکێک بوو لە دیارترین ڕووداوە کلتورییەکان، کە لە کوردستاندا ساز کرابێت.
بە دڵنیاییەوە ئەم بۆنە گەورەیە هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

لەم ڤیدیۆ کورتەدا پووختەی چالاکییەکانی هەر چوار ڕۆژی فێستیڤاڵ ببینە.
-----------------------------------
مهرجان السليمانية(لحن الشعوب)، كان واحد من أبرز الفعاليات التي أقيمت في كوردستان من حيث التنظيم، المستوى الفني، والحضور الجمهوري.
وبالتأكيد، سيبقى هذا الحدث مطبوعاً في ذاكرتنا.

شاهدوا مختصر أربعة أيام المهرجان في هذا الفيديو.
-----------------------------------
The Slemani Festival (Music of Nations) was one of the most prominent cultural events held in Kurdistan in terms of organization, artistic level and public attendance.
This great event will surely remain in our memory for years to come.

This short video contains a summary of the activities of all four days of the festival.

ئەمشەو کۆتایی بە فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان) هات.سوپاس بۆ ئامادەبوونتان، بۆ گەرموگوڕیتان.  وەک هەمیشە هەر چاوەڕوانی...
11/09/2023

ئەمشەو کۆتایی بە فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان) هات.
سوپاس بۆ ئامادەبوونتان، بۆ گەرموگوڕیتان.
وەک هەمیشە هەر چاوەڕوانی ئەوە لە سلێمانی کراوە کە بەو شێوازە جوانە پێشوازی لە هونەری ڕاستەقینە بکات.

چەند دیمەنێکی دوایین شەوی فێستیڤاڵ.

کەشی ئەمشەویش وەک شەوانی تر هەمان جۆشوخرۆش و گەرموگوڕیی ئێوەی پێوە دیار بوو. سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.سبەینێ  ١١ / ٩  کۆتا...
10/09/2023

کەشی ئەمشەویش وەک شەوانی تر هەمان جۆشوخرۆش و گەرموگوڕیی ئێوەی پێوە دیار بوو. سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.
سبەینێ ١١ / ٩ کۆتا شەوی فێستیڤاڵە.
چاوەڕێتانین.

مەعەد فه‌یازڤیستڤاڵی سلێمانی بۆ كه‌لتور و هونه‌ر؛ تابلۆیه‌ك له‌ جوانی و داهێنان، ئاماده‌بونی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری و ڕێ...
10/09/2023

مەعەد فه‌یاز

ڤیستڤاڵی سلێمانی بۆ كه‌لتور و هونه‌ر؛ تابلۆیه‌ك له‌ جوانی و داهێنان، ئاماده‌بونی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنێكی ناوازه‌
دوێنی ئێواره‌، له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری سلێمانی، له‌ سه‌ر شانۆی ڕۆمانی و له‌ هه‌واری شار كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، ڤیستڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گه‌لان) بۆ مۆسیقا و ڕۆشنبیری ده‌ستیپێكرد، شانۆكه‌ لێوان لێو بوو له‌ جه‌ماوه‌ر و كه‌سێكی تری نه‌ده‌برد، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ‌بوون.
ئاستبه‌رزی ئاماده‌سازی و ڕێكخستنی چالاكییه‌كه‌، به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی ڤیستڤاڵه‌كه‌، جه‌ماوه‌ره‌ هونه‌ر و میوان دۆسته‌كه‌ی سلێمانی، به‌ جۆشوخرۆش‌ و جلوبه‌رگی ئاڵاوواڵاوه‌، ئاماده‌ی چالاكییه‌كه‌ بوون كه‌ له‌ كتومت له‌ كه‌رنه‌ڤال و جه‌ژنێكی ڕۆشنبیری جیهانی ده‌چوو، میوانه‌كانیش به‌ جیاوازی ڕه‌نگ و ده‌نگیانه‌وه‌، له‌ ئامێزی سلێمانی (پایته‌ختی ڕۆشبیری) دا ئاوێزانی مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و سه‌دا و نه‌وای گۆرانی بوون.
‌ سه‌رباری ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان و به‌شداری چڕی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كه‌چی هه‌موو شتێك زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ ئاستێكی به‌رزی شارستانی و مه‌ده‌نیدا بوو.
سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندازیار و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه‌یه‌، ستافێكی پسپۆڕ و كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون.
د. به‌رهه‌م به‌ ڕوویه‌كی خۆشه‌وه‌ پێشوازی له‌ ئاماده‌بووان ده‌كرد، جیاوازی له‌ نێوان كه‌سدا بوونی نه‌بوو، هه‌موو میوانه‌كان هه‌ستیان ده‌كرد كه‌ تایبه‌تن (VIP) ، هه‌ر جاره‌ و ده‌چووه‌ لای كۆمه‌ڵیك میوان و به‌خێرهاتنی ده‌كردن، وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق ئه‌حمه‌د به‌درانی، به‌ چه‌ند گوزارشتێكی ناوازه‌ ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و كورد و شاری سلێمانی كرد له‌ سازدانی ڤیستڤاڵه‌كه‌ و ده‌ستكه‌وته‌ شارستانییه‌كانیان.
ژینگه‌پارێزی سیمای ڤیستڤاڵه‌كه‌ بوو
پێش ده‌ستپێكردنی ڤیستڤاڵه‌كه‌، وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی باڵوێزی یونسكۆ هونه‌رمه‌ندی عێراقی به‌ناوبانگ نه‌سیڕ شمه‌ (هاواری زه‌وی)، كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ند و میوانانی ڤیستڤاڵ و هه‌ردوو وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم، چه‌ند نه‌مامێكیان له‌ باخچه‌ی هه‌وار شار چاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی د. به‌رهه‌م بوو، نه‌سیر شمه‌ له‌وباره‌وه‌ گوتی: (ئێستا له‌م باخچه‌ ناوازه‌ین كه‌ سه‌رده‌مێك خاڵی بوو له‌ دره‌خت و سه‌وزایی (دۆڵه‌ ڕووت بوو)، پێویسته‌ سنوری سه‌وزاییمان له‌ عێراق و هه‌رێم فراوانتر بكه‌ین، ئێمه‌ پاڵپشتی ئه‌م پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌ین كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ نیشتمانه‌كه‌مان، هاوكات پێویستی به‌ پشتیوانی گه‌ل و دڵسۆزی و خه‌مخۆری هاوڵاتیانیشه‌)‌.
كچانی سلێمانی ڕۆح و داینه‌مۆی ڤیستڤاڵه‌كه‌ بوون
ڤیستڤاڵه‌كه‌ به‌ گۆرانی كوردی ده‌ستیپێكرد، كچانی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ئاهه‌نگه‌كه‌یان گه‌رم كرد، چالاكییه‌كه‌ به‌ سێ زمان (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، ئاماده‌بووانیش به‌ جۆش و خرۆش و چه‌پڵه‌ڕیزانه‌وه‌ پێشوازیان له‌ چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كان ده‌كرد، دیزاینی ڕوناكییه‌ لێزه‌رییه‌كانیش كه‌شێكی ناوا‌زه‌یان به‌ شانۆكه‌ و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كان به‌خشی بوو.
تیپی مۆسیقای كچانی سلێمانی به‌ ده‌فی كوردی و كۆمه‌ڵێك ئامێری مۆسیقی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوایی‌، كۆمه‌ڵه‌ گۆرانییه‌كی ڕه‌سه‌نیان پێشكه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌مانه‌ كه‌شێكی هونه‌ری كوردی ناوازیان به‌ ڤیستڤاڵه‌كه‌ به‌خشی بوو.

هونه‌رمه‌ندی كه‌مانژه‌ن نۆشین محه‌مه‌د به‌رپرسی تیپه‌كه‌ بۆ ڕووداو وتی:
تیپه‌كه‌مان له‌ ساڵی 2023 دامه‌زراوه‌، له‌وساوه‌ چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، 25 میوزسكژه‌ن به‌شداریان تێدا كردووه‌ كه‌ خۆیان بۆ هونه‌ره‌كه‌یان ته‌رخان كردووه‌، ئه‌وان خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كی چیایین، له‌ پاڵ ئاوازه‌ كوردی و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان، ئاوازی جیهانیش ده‌ژه‌نن، خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كن كه‌ ده‌چێته‌ دڵانه‌وه‌.
كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان
دوای پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانی تیپی موسیقای كچانی سلێمانی، كچه‌ گۆرانیبێژی ئۆپێرای كوردی ڕۆژئاوای كوردستان په‌رڤین چاكار به‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیهانی به‌شداری كرد، ئاماده‌بووانیش به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ پێشوازییان له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كرد.
موسیقای عه‌ره‌بی عێراقی ئه‌سپی خۆی تاودا.
60 میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لاء مه‌جیدی مایسترۆ له‌ تیپی نیشتمانی كه‌له‌پور و مۆسیقای عێراقی، به‌ جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه‌ كه‌ چه‌ند‌ وشه‌یه‌كی بابلی به‌ ڕه‌نگی شین له‌سه‌ر چنرابوو و‌ گوزارشتیان له‌ دارو دیواری شارستانیه‌تی بابل ده‌كرد، هاتنه‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كه‌ زۆرینه‌یان گه‌نج بوون، چه‌ند پارچه‌ مۆسیقا و گۆرانییه‌كی هه‌مه‌چه‌شنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراقیان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد كه‌ دوو به‌رهه‌میان كوردی بوون.
عه‌لاء مه‌جیدی مایسترۆ له‌و باره‌وه‌ بۆ ڕووداو گوتی: خۆشحاڵین كه‌ له‌م ڤیستڤاڵه‌ گه‌وره‌ هونه‌رییه‌ی سلێمانیدا به‌شدارین، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر 14 به‌رهه‌می موسیقا و گۆرانی جۆراوجۆری عه‌ره‌بی و كوردی و كلدانیمان پێشكه‌ش كرد. مۆسیقا تاكه‌ زمانی جیهانی گه‌لانه‌ كه‌ هه‌موومان لێی حاڵی ده‌بین، ئه‌م هونه‌ره‌ ئێمه‌ی‌ عێراقی و سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانی دونیا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.
هونه‌رمه‌ندی كورد هه‌ندرێن حیكمه‌ت، مامۆستای په‌یمانگای به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ مۆسیقییه‌كان‌ و سه‌رۆكی تیپی نیشتمانی به‌غدا بۆ مۆسیقا و كه‌له‌پور‌، سه‌باره‌ت به‌ ڤیستڤاڵه‌كه‌‌ بۆ ڕوودا و گوتی: ئه‌م ڤیستڤاڵه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان، مۆسیقاش زمانی هاوبه‌شی نێوان عێراقییه‌كانه‌ و هه‌مووان لی تێده‌گه‌ن، به‌ڵگه‌شمان جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی سلێمانییه‌ كه‌ به‌ هونه‌ر و میوزیك دۆستی ناسراون، ئومێده‌واریشین كه‌ ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌ ناوازنه‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامبن.
موفاجه‌ئه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه‌
ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندی عێراقی به‌ناوبانگ سه‌عدون جابر، موفاجه‌ئه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه‌ بوو كه‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ چه‌پله‌ڕێزان پێشوازی لێكرا، ئه‌و چه‌ند گۆرانییه‌كی سه‌رده‌می زێڕینی خۆی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانی عیراقیش له‌وی بوون
سیمایه‌كی جوانی ڤیستڤاڵه‌ی سلێمانی ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانی عێراق بوو، وه‌ك : ئیلهام مه‌دفه‌عی و میوزیكژه‌ن نه‌سیڕ شمه‌ و ده‌رهێنه‌ر جه‌لال كامل و هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوبانگ سه‌ناء عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ له‌ لیدوانێكدا بۆ ڕووداو گوتی:
ڤیستڤاڵی سلێمانی بۆ مۆسیقا و گۆرانی دونیایه‌ك دڵخۆشی كردم، كورده‌كان به‌ گشتی و سلێمانیش به‌ تایبه‌تی به‌ میواندۆستی خۆشه‌ویستیان بۆ هونه‌ر ناسراون، چه‌ندم پێخۆشه‌ ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌ر‌ییه‌ ڕاسته‌قینانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق بوونیان هه‌بێت. وتیشی كه‌ ئه‌و سه‌رده‌می منداڵی خۆی له‌ سلێمانی به‌سه‌ر بردووه‌، سه‌رسامی خۆشی نه‌شارده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخستنی ناوازه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه‌‌ و ئاستبه‌رزی پارچه‌ مۆسیقا و گۆرانییه‌كانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان.

10/09/2023

کوردی / عربي / English

How does the exploration of versatility in bridging musical cultures impact the ability to reach international audiences?

A with Alim Qasimov and Hazhar zahawi.
-
چۆن دۆزینەوەی پردی نێوان کلتورە موزیکیەکان دەبێتە هۆی گەيشتن بە گوێگری جیهانی؟

دیدارێک لەگەڵ عەلیم قاسمۆڤ و هەژار زەهاوی.
-
كيف يؤثر استكشاف التنوع في ربط الثقافات الموسيقية على قدرة الوصول إلى الجماهير الدولية؟

جلسة حوارية مع علیم قاسموف وهژار زهاوي.

10/09/2023

کوردی / عربي / English

"Artists, cannot be selfish with a high ego, they need to be be patriotic when their star is shining," - Alim Qasimov
-
"ناکرێت هونەرمەندان خۆپەرست بن، دەبێت زۆر سادە بن کاتێک ئەستێرەکانیان دەگەشێتەوە،" - ئەلیم قاسیمۆڤ
-
"الفنانون عند سطوع نجمهم لا يمكنهم أن يكونوا أنانيين أو ذوي تكبر، بل يجب عليهم أن يكونوا محبين للوطن،" - علیم قاسموف

10/09/2023

کوردی / عربي / English

"What is it about music that demands our attention that draws us into it? It seems to be the opposite of what most of us learn in university," - Bruce Ferguson
-
"چی شتێک لەموزیکدایە کە سەرنجمان رادەکێشێت بۆی؟ وەک دیارە شتێکە پێچەوانەی ئەوەیە کە لە زانکۆ فێری دەبین،" - بروس فيرغسون
-
"ما هو في الموسيقى الذي يجذب انتباهنا و يسحبنا نحوها؟ على ما يبدو انه الشيء الذي على عكس ما نتعلمه في الجامعة،" - بروس فيرغسون

Address

Hawri Shar
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647708163344

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sulaimani Festival posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sulaimani Festival:

Share

Category